نرخى گرامێک زێر بە ٦٥ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى سێ هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٢٥٠ دینار بەرزبووەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.
ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٧٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٢ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٥ هەزار و ٣٢٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣١ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٥ دۆلار و ٣٢ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار دابەزى.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٦ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٤٠٠ دینار بەرزبووەوە بەوپێەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٩٨٥ لیرەى تورکى.