نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2024-01-05       1477       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی ئەوەش دوای ئەوە دێت كە بانكی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاند، هەڵاوسان لە وڵاتەكەیان لەژێر كۆنترۆڵدایە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا چەند سەنتێك بەرزبوەوەو لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلارو 2 سەنت و هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 72 دۆلارو 73 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پاش ئەوە دێت كە بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەی بانكی فیدراڵی ئەمریكا، هەڵاوسان لەو وڵاتە لەژێر كۆنترۆڵدایە، لەگەڵ ئەوەش بانكی فیدراڵی ئەمریكا هیچ شتێكی راستەوخۆی لەبارەی وادەی دابەزاندنی نرخی سودی بانكی نەخستۆتەڕو.

دابەزاندنی نرخی سودی بانكی لە ئەمریكا كاریگەری دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوری و ئاستی خواست لەسەر نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×