ئەمڕۆ دابەزینی بەهای لیرەی توركی لە بازاڕەكانی جیهاندا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كرد، بە جۆرێك لە ئێستادا هەر (100) دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بەنزیكەی 3 هەزار لیرەی توۆكی.
ئەمە جاری یەكەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت لە ماوەكانی ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكاریان بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات، بەجۆرێك ئەمڕۆ بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بووە بە (2950) لیرەی توركی.
مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە جاری یەکەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت لە ماوەکانى ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكارییان بە مەبەستى ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات.
ئەم دابەزینە لە دوای ئەوە دێت، کە رۆژى ٢٨ى مانگى ئایارى ئەمساڵ ئەردۆغان بۆ جارێکى دیکە بە سەرۆکى تورکیا هەڵبژێردرایەوە، وەک شارەزایانى بواری ئابووریش پێشبینیان کردبوو، نرخى لیرەى تورکى بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزىنی بەخۆیەوە بینی و لە داهاتووشدا بەهۆى خراپى سیاسەتەکانى ئەردۆغانەوە بەهاى لیرە بەرامبەر دۆلار بەهاکەی زیاتر لەدەست دەدات.