بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٧٠٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێت: لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٩٣١ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٧٠٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
هەروەها ڕوونیشی كردووەتەوە، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٩٣١ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٩ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێگە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێناوە.