ئێران لە رێگەی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە چەند دامەزراوەیەکی ئیسرائیلی بە ئامانج گرتوە و هێرشەکانیشی لە شێوەی نامەی ئەلیکترۆنی و بەرنامەی زیانبەخشن کە داتا و زانیاری دەدزن یاخود دەیسڕنەوە.
رۆژنامەی "تایفز ئۆف ئیسرائیل" لە زاری سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، چەند هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئێرانیان تۆمارکردوە کە رێکخراوە ئیسرائیلییەکان هەڵدەخەڵەتێنن بۆ دابەزاندنی چەند بەرنامەیەک کە زیانی هەیە و زانیاری و داتا دەدزێت یاخود دەیسرێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکان لە رێگەی ناردنی ئی مەیلەوە ئەنجامدەدرێت، ئی مەیلەکەش بە شێوەیەک دیزان کراوە کە وەک ئاگادارییەک بۆ نوێکردنەوەی ئاسایش دەردەکەوێت و لێی نوسراوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلەوە ئاڕاستە کراوە.
ئەوەشی خستەڕو، هەمان ئەو ئی مەیلانە، کۆمەڵێک بەرنامە لەخۆدەگرن کە زیانیان هەیە و داتا و زانیاری دەدزن یاخود دەیسڕنەوە.