بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه، به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار و 750 دینار.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 199 ملیۆن و 905 هه‌زار و 895 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 187 ملیۆن و 265 هه‌زار و 896 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 12 ملیۆن و 640 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 148 هه‌زار و 500 دینار، به‌ڵام به‌هاكه‌ی به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار و 750 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 150 هه‌زار دینار.