نرخى گرامێک زێر بە ٦٦ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٤٥٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت جێگیرە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٩ دۆلار و حەوت سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٣ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیرى مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٦ هەزار و پێنج دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٥٢ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٦ دۆلار و یەک سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٠ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٤٥٠ دینار دابەزى، بەوپێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا و هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٩٢١ لیرەى تورکى.