بانکى ناوەندیى عێراق زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2023-12-21       1586       

بانکى ناوەندیى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن لەو بڕە ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٧ ملیۆن ٥٧٤ هەزار و ٩٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئاوێنە: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٧ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار و ٩٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×