کەمێک پێش ئێستا، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەشتێکی بۆ وڵاتانی قەتەڕ، بەحرەین و ئیسرائیل دەستپێکرد.
هاوکات ناوبراو لەوبارەیەوە لە رایگەیاند:" سەردانی هەریەکە لە قەتەڕ، بەحرەین و ئیسرائیل دەکەم بە مەبەستی جەختکردنەوەی ئەمەریکا لەسەر پابەندبوونەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد:" سەردانەکەی لوید ئۆستن بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بکات، هەروەها ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە ئازادکردنی بارمتەکانە و رێگریکردنە لە تەشەنەسەندنی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".