سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی فڕەنسا ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، هێزه دهریاییهكانیان توانیویانه دو فڕۆكهی بێفڕۆكهوان لە دەریای سور کە لە کەناراوەکانی یەمەنەوە بەرەو ئەو دەریایە دەڕۆیشتن، بخهنهخوارەوە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، كهشتییهكی وڵاتهكه كه له لە دەریای سوردا کاردەکات، شەوی رابردو ههڕهشهی هێشكردنهسهری لهسهربوه، بهڵام توانیویهتی دو فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بخاته خوارهوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ناوچەیەکەوە کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە کۆنتڕۆڵکراوە، لە نزیک شاری حودەیدە لە کەنار دەریاکانەوە هەڵدراون، بهڵام له نزیکەی 110 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە ڕێگرییان لێکراوە.
یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک کاتژمێر 11:30 خولهكی شهوی رابردو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوەمیش لە کاتژمێر 1:30 خولهكی بهرهبهیانی شەوی شەممە لهسهر یەکشەممە به ئاڕاستهی کەشتییەکە هەڵدراوه.
كهشتییهكهی فڕهنسا "لانگودۆک" لە مانگی (ئاب/8)ەوە لە زەریای هیندستان جێگیر بوە، بەم دواییە یاوەری کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی USS Dwight D. Eisenhower بوە، کە گەروی هورموزی بەزاندوە بۆ ناو کەنداوی عەرەبی.
دوێنێ شەممە، حوسییەکان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هەر کەشتییەکیان کرد کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل بڕوات، لە ڕێگەی کەنداوی عەدەن و گەروی باب ئەلمەندەب و دەریای سورەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کەشتییەکە سەر به كان وڵاتە.
حوسییەکان رایانگەیاند، رێگری لە تێپەڕبونی ئەو کەشتییانە دەکەن کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی دەریای سورەوە دەڕۆن، ئەگەر خۆراک و دەرمان نەهێنرێنە ناو غەززە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی گەمارۆدراوی فەڵەستین.
واشنتن پێشتر رایگەیاندبو، کەشتییەکی تێکشکێنەری ئەمریکی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستوەته خوارەوە لەکاتێکدا پاڵپشتی لە کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور دەکرد، کە بەهۆی هێرشەکانی یەمەنەوە کرانە ئامانج و "مەترسی راستەوخۆ"ی بۆ سەر ئاسایشی دەریایی سهركۆنه کرد.
حوسییەکان لە دو مانگی رابردودا هێرشە دەریاییەکانی خۆیان لە پاشخانی شەڕی غەززە پەرەپێداوە و رایانگەیاندوە، کە کەشتییەکانیان ڕاگرتوە و هێرشیان کردوەتە سەر ئەو کەشتیانەی خاوەندارێتی بازرگانانی ئیسرائیلیان کردوە.
هەروەها حوسییەکان هەڵدانی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستیکیان ڕاگەیاند، کە شاری ئیلاتی سەر کەنداوی عەقەبەیان کردە ئامانج، لە ئۆپەراسیۆنی جیادا لە 7ی تشرینی یهكهمهوه، ئیسرائیلیش دەڵێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی زۆربەیانی خستوهتە خوارەوە.