سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، کە ژمارەی سەرباز و ئەفسەری کوژراوانی کەرتی غەززە بۆ ٤٢٠ سەرباز بەرزبووەتەوە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەكانەوە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دواین شەڕدا پێنج ئەفسەر کوژراون بەناوەكانی:
1- مەیجر (یەدەگ) ئیال مێر بێرکۆڤیچ، تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی قودس، شەڕکەرێکە لە کەتیبەی ٦٩٩، پێکهاتەی حەفتی حەش (٥٥١)، کوژراوە لە شەڕی باكووری غەززە.
2- ژەنەڕاڵ مەیجر (یەدەگ) كوبی دیفاش-ی تەمەن 41 ساڵ، خەڵ:ی تیبریا، شەڕكەر لە كەتیبەی ئەندازیاری 271 و لیوای 14ی هەڵمەتبردن.
3- مەیجر (یەدەگ) نەفتالی یۆنا گۆردۆن، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی قودس، شەڕکەرێکی زرێپۆش بوو لە فەوجی ٥٣، کە “باراک” (١٨٨)ی پێکهێنا، لە شەڕی کەرتی غەززەدا کوژرا.
4- ژەنەڕاڵ مەیجر (یەدەگ) ئۆمری ڕۆت، خەڵکی کاتسرین، تەمەن ٢٥ ساڵ، فەرماندەی تانکەکان لە فەوجی ٥٣ کە لەلایەن “باراک” (١٨٨) پێکهاتووە، لە شەڕی کەرتی غەززە کوژراوە.
راشیگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە، ژمارەی کوژراوەکانی سوپا بۆ “٤٢٠ کەس” بەرزبووەتەوە.
شەڕی غەززە پێی ناوەتە مانگی سێیەمی خۆیەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانکردنی شارەکان و پارێزگاکانی کەرتی بە تایبەتی شاری خان یونس لە باشوور، لە کاتێکدا ترسی کارەساتێکی مرۆیی قووڵتر هەیە.