هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئێرانی بە نازناوی ئەمیر تەتەلۆ، لە سنوری بازرگان رادەستی ئێران کرا و دەستبەجێ بە فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا کە هەواڵنێری ئیسنا بڵاوی کردوەتەوە، ئەمیر تەتەلۆ لەلایەن دەزگای دادوەری تورکیاوە لە سنوری بازرگان رادەستی ئێران کراوەتەوە.
ئەو هونەرمەندە لە سیستەمی دادوەری ئێراندا چەندین سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، تیاندا تۆمەتبارکراوە بە بڵاوکردنەوەی گەندەڵی و لەشفرۆشی لە نێوان گەنجان و مێرمندالاندا.
ئەم هونەرمەندە ماوەی چەند ساڵێکە وەک پەنابەر لە تورکیا نیشتەجێیە، لە چەند رۆژی رابردودا لەسەر داوای کونسوڵخانەی ئێران دەستبەسەرکرا بو دواجار بە فەرمی رادەستی ئێران کرایەوە.