ڕۆژی (25. 10. 1920)، به سه‌رپه‌رشتی (سێر پرسی کۆکه‌س)، نوێنه‌ری ئیمپراتۆریای (بریتانیا)ی گه‌وره له (عێراق)، به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی شانشینی (عێراق)، بۆ سووننه عه‌ره‌به‌کان دانرا. ڕۆژی (6. 1. 1921)یش، سوپایان بۆ دامه‌زراندن. ئه‌وڕۆ (104) ساڵ پتر، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و (104) ساڵیش، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سوپاکه‌دا تێپه‌ڕده‌بێ. ئه‌و سوپایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (هاشمی) و ئینگلیزه‌کان دایانمه‌زراند، ئه‌فسه‌ر و خاوه‌ن پله سهربارزییه به‌رزه‌کانیان، به باوه‌ڕی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیی په‌روه‌رده‌کرد. چونکه زۆربه‌یان، له له‌شکری ئیمپراتۆریای (عوسمانی)دا ئه‌فسه‌ربوون، له ڕیزه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیشدا به‌شداربوون، جگه له ئه‌وه‌ی، له شا (فه‌یسه‌ڵ)ه‌وه نزیکبوون، له ڕزگارکردنی (مه‌که) و (سووریا)شدا، به‌شداربوون.
له‌به‌رئه‌وه له ئه‌و ڕۆژه‌وه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌ی نیشتمانه‌که‌مان دامه‌زراوه، به ده‌یان جه‌نگی دژی گه‌لی کورد به‌رپاکردووه و ده‌سی به خوێنی ڕۆڵه‌کانی سووربووه. که‌چی سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی (کوردستان)، وه‌ک نه بای هاتبێ و نه باران باریبێ، له دوای کۆده‌تا ڕه‌شه‌که‌ی (14. 7. 1958)ی سوپای (عێراق)ه‌وه، به سه‌رکردایه‌تی (عه‌بدولکه‌ریم قاسم) تا ئه‌وڕۆ، یادی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زۆڵه‌که ده‌سکرده‌ی ده‌سی ئیمپریالیزمی (بریتانیا) و سوپا داگیرکه‌ره‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه. په‌یمان و دڵسۆزی خۆیان، بۆ پاراستنی ئه‌و سنووره ده‌سکرده، ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره، ئه‌و سوپا چنگ و نینۆک سووره خوێناوییه دووپاتده‌که‌نه‌وه!
شتێکی سه‌یر نییه، یه‌که‌مین جه‌نگێ ئه‌و سوپایه، دژی گه‌لی کورد کردوویانه، ڕۆژی (19. 7. 1924) بوو، کاتێ به یارمه‌تی سوپای ئینگلیز و چه‌که قورسه‌کانیان، په‌لاماری شاری (سوله‌یمانی) و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوارووی (کوردستان)یان داوه و داگیریانکردووه. دوای ئه‌وه‌ش، به ده‌یان جه‌نگی گه‌وره و گچکه‌ی دیکه‌یان، دژی کورد کردووه، هه‌ر له سه‌رده‌می (قاسم)ه‌وه بیگره، تا ساڵی (2003) ڕژێمی دیکتاتۆری فاشستی ده‌وڵه‌تی (به‌عس) ڕوخاوه، به هه‌زاران کوردی بێده‌سه‌لآت و بێوهیان کوشتووه، به هه‌زاران گوندیان ژێروژوورکردووه، ئه‌و عه‌ره‌به زۆر موسوڵمانانه، به هه‌زاران مزگه‌وتیان ڕووخاندووه، به هه‌زاران قورعانیان سووتاندووه، به‌گوێره‌ی ده‌قه‌کانی قورعان و به ناوی (ئه‌نفال)ه‌وه، هه‌زاران گوندیان تاڵانکردووه، ده‌سیان بۆ ئابڕووی ئافره‌تانی پاکیزه‌ی کورد درێژکردووه، شارۆچکه‌ی (هه‌له‌بجه)ی شه‌هید و (بادینان)ی برینداریشیان کیمیابارانکردووه!
لێره‌دا هه‌ر بۆ نموونه ده‌ڵێم: ڕۆژی (9. 6. 1963)، له شاری (سوله‌یمانی) و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی، هاتوچۆیان قه‌ده‌غه‌کردووه و به ده‌یان ڕۆڵه‌ی کوردیان، خه‌ڵتانی خوێن کردووه. ڕۆژی (8. 8. 1969)، په‌لاماری گوندی (ده‌کان)ی نزیک شاری (مووسڵ)یان داوه، له ترساندا ئافره‌ت و مناڵ، پیر و په‌ککه‌وته‌کان، گونده‌که‌یان به‌جێهێشتووه و خۆیان له ئه‌شکه‌وتێکی نزیک گونده‌که‌دا شاردووه‌ته‌وه. ئه‌م سوپا زۆر نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی برا عه‌ره‌به چاوڕه‌شه‌کانمان، ده‌رگه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که‌یان لێ گرتوون و هه‌موویان سووتاندوون!
که‌واته ئه‌وانه کێن، ئه‌وڕۆ یادی دامه‌زراندنی ئه‌و سوپا فاشییه تاوانباره تاڵانکهرهی، ده‌وڵه‌تی (عێراق)ی داگیرکه‌ر ده‌که‌نه‌وه؟! له ئه‌وه ده‌چێ، گه‌ر له ڕووی بیر و باوه‌ڕ، دید و بۆچوون، خوو و ڕه‌وشته‌وه، له ئاغا داگیرکه‌ره‌کانیان نه‌چن، شتێکی وایان له ئه‌وان که‌متر نه‌بێ! ئاخر کوردێ به ڕاستی کوردبێ، نیشتمانه‌که‌ی خۆی خۆشبووێ، خوێنی ڕهوانشادهکانی لهبیرنهچووبێتهوه، نه‌ک هه‌ر یادی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه ناکاته‌وه، به‌ڵکوو هه‌زار به‌ردیش، به دوایدا هه‌ڵده‌دا و تف له ئه‌و چاره‌نووسه ڕەشەش ده‌کا، که دوو گه‌لی داگیرکه‌ر و داگیرکراو، سهردهس و ژێرده‌سی، له چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆریی دۆزه‌خ ئاسادا، به زۆر کۆکردووه‌ته‌وه!
مردن و سه‌رشۆڕی، بۆ دوژمنی داگیرکه‌ر
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزی، بۆ شه‌هیدانی ڕێی سه‌ربه‌ستی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
تیبینی: (7) ساڵ لەمەوبەر، ئەم وتارەم بڵاوکردووەتەوە، ئێستەش بە پێوستی دەزانم، جارێکی دیکە بڵاویکەمەوە، چونکە لە لاپەڕەکانی ئینتەرنێتدا دەبینم، هێندێ کوردی بێ هۆش و گۆشی نەتەوەیی، ئەو ڕۆژە ڕەشە، بە ڕۆژێکی مێژوویی پیرۆز دەزانن!