ژنانی ئێزدی بەبێ مەرجی تەمەن و نمرە لە زانكۆكانی عێراق وەردەگیرێن
  2025-04-10       238       

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ڕەزامەندی سەرۆكوەزیرانی عێراقی بەدەستهێناوە بۆ لێخۆشبوونی ژنانی ئێزدی لە مەرجەكانی تەمەن و ١٠ نمرە بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی عێراق.

ئاوێنە: ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە دەركردنی بڕیارێكی گرنگی حكومەت تایبەت بە ژنانی گەنجی ئێزدی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، بە مەبەستی باشتركردنی بارودۆخی ئەو ژنانەی لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەگەڕێنەوە، لەسەر بنەمای یەكسانی و دەستەبەركردنی سەربەخۆیی خۆیان لەناو خێزان و كۆمەڵگەدا، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری ژنانی وەرگرتووە، بۆ جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پێشنیاز بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئازارەكانی ژنانی گەڕاوەی شنگال.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەنێو ئەو پێشنیازانەدا بەخشینی ژنانی ئێزدی لە مەرجی تەمەن و ١٠ نمرەی زیاتر لە سەرووی نمرەكانیان بۆ وەرگرتن لە زانكۆكان بووە، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندن و تێكەڵبوونیان لەگەڵ كۆمەڵگادا.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا بەشێكی زۆری ئێزدییەكان لە كامپەكانی هەرێمى كوردستانن و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، هاوكات وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانیش بەردەوامە لە هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×