بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز لە كەشدا.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە و هەندێک كات تێكەڵەی تۆز و خۆڵ لەگەڵ باران دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ لەگەڵ نزمبوونەوەی 3-5 پلەی گەرما، پێشبینی دەکرێت 3-5 ملیمیش باران ببارێت.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەكانیش هەورى تەواو دەبێت. هاوکات ئەگەری تاوە باران لەسەر هەندێك لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی