پێگەی "عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت" لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، لەهەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارێکی ناوبژیوانی گەورەدا دژی تورکیا، حکومەتی عێراق هەوڵیداوە دادگایەکی ئەمریکی بڕیارێک بەبەهای 601.9 ملیۆن دۆلار لەبەرژەوەندی عێراق دژ بەتورکیا دەربکات.
پێگەکە لەڕاپۆرتەکەیەدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەنگاوە نوێیەکەی حکومەتی عێراق ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەغداو ئەنكەرە لەو جۆرە ڕێککەوتنە دیپلۆماسییە نزیک نین کە پێویستە بۆ کردنەوەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە، سەرەڕای چەندین گفتوگۆی تەکنیکیی لەناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا کە بەرەو دەستپێکردنەوەی کارەکانی هەناردەکردن دەڕۆیشت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەمریکا جەختیکردەوە، لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپەیوەندیی بەردەوامدادەبن بۆ کردنەوەی بۆری نەوتی نێوان عێراقو تورکیا لەنزیکترین کاتدا