پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ دەستكردنی بە دابەشكردنی موچە، چاوەڕێی گەیشتنی پارەكەی بەغدان.
ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی پارتی لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچە وتی"چاوه‌ڕێی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه گه‌یشت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت."
لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، سبه‌ی چوارشه‌ممە به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
وتوشیەتی"یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا."