كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت: پلەكانی گەرما جێگیردەبن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، دیسان ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 37، سلێمانی: 35، دھۆک: 36، کەرکوک: 38، ھەڵەبجە: 37، سۆران: 35، گەرمیان: 40 پلە.