سەرچاوەیەکی ئەمنییە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، زیارەتکارانی ئێرانی لە چلەی ئیمام حسێندا بەهۆی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵەوە ژەهراوی بوون.
ئاوێنە: سەرچاوەکە رایگەیاندووە، 16 زیارەتکاری ئێرانی لە پارێزگای بابل ژەهراوی بوون، دوای ئەنجامدانی زیارەتی چلە لە پارێزگای کەربەلا، لەوێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەرکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەدواداچوونەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی یاوەری ئەو زیارەتکارانە بوون، دەرکەوتووە کە شەربەتی پرتەقاڵیان خواردووەتەوە کە ماوەکەی بەسەرچووە.