ئەژی ئەمین، بەرپرسی پێشوی دەزگای زانیاری یەكێتی، رایگەیاند"سوتاندنی قورئانی پیرۆز هەرگیز ناچێتە خانەی ئازادی رادەربڕین." لەبارەی ئەو پەنابەرە عێراقییەش كە قورئانی سوتاند، دەڵێت"رابردوی ئەو کەسە ئەوە نیشان دەدات کەسایەتییەکی توندڕەوی هەبوە... میلیشیای دەرەوەی دەوڵەت کەسانی دەرون نەخۆشی لەمشێوەیە بەرهەم دەهێنن."
ئاوێنە: ئەژی ئەمین، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا وتویەتی"ئەو کردەیەی لەلایەن کەسێکی بە ڕەگەز عێراقی ئەنجامدرا، توشی شۆکی کردم و بە توندی ئیدانەی دەکەم. گومانی تێدانییە سوتاندنی قورئانی پیرۆز هەرگیز ناچێتە خانەی ئازادی ڕادەربڕین، بەڵکو هەنگاوی لەمشێوەیە خراپ بەکارهێنانی ئازادییەکان و شەرمەزارکردنی دیموکراسی و پێکەوەژیانە. ئەوانەی دژایەتی ئاین و کتێبە ئاسمانیەکان دەکەن دواجار هەر سەرشۆڕیان بۆ دەمێنێتەوە."
ئەژی ئەمین لەبارەی ئەو پەنابەرەی عێراقییەی لە سوید قورئانی سوتاند وتویەتی"رابردوی ئەو کەسە ئەوە نیشان دەدات کەسایەتییەکی توندڕەوی هەبوەو بەردەوام جیاوازی ئاینی و نەژادی بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی قۆستوەتەوە."
ئەژی ئەمین وتوشیەتی"بڕوام وایە کە هێزی میلیشیای دەرەوەی دەوڵەت کەسانی دەرون نەخۆشی لەمشێوەیە بەرهەم دەهێنن. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە پۆلیسی سوید پاسەوانیی وەها کردەیەکی قێزەون دەکەن."
دەقی پەیامەكەی ئەژی ئەمین:
يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ
ئەو کردەی لەلایەن کەسێکی بە ڕەگەز عێراقی ئەنجامدرا، تووشی شۆکی کردم و بەتوندی ئیدانەی دەکەم.
گومانی تێدانییە سوتاندنی قورئانی پیرۆز هەرگیز ناچێتە خانەی ئازادی ڕادەربڕین، بەڵکو هەنگاوی لەمشێوەیە خراپ بەکارهێنانی ئازادییەکان و شەرمەزارکردنی دیموکراسی و پێکەوەژیانە. ئەوانەی دژایەتی ئایین و کتێبە ئاسمانیەکان دەکەن دواجار هەر سەرشۆڕیان بۆ دەمێنێتەوە.
مێژوی ڕابردوی ئەوکەسە ئەوە نیشان دەدات کەسایەتیەکی توندڕەوی هەبوەو بەردەوام جیاوازی ئاینیی و نەژادی بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی قۆستوەتەوە. بڕوام وایە کە هێزی میلیشیای دەرەوەی دەوڵەت کەسانی دەرون نەخۆشی لەمشێوەیە بەرهەم دەهێنن.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە پۆلیسی سوید پاسەوانیی وەها کردەیەکی قێزەون دەکەن.