نەوەی نوێ: دەرگای هەموو جۆرە گفتوگۆیەكمان داخستووە و بەشداریی حكومەت ناكەین
  2025-01-28       351       

سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری نەوەی نوێ رایگەیاند، بەشداری حکومەت ناکەن و دەرگای گفتوگۆ و دانوستان بەڕووی یەکێتی و پارتیدا داخستووە.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە رێبوار ئەورەحمان، سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری نەوەی نوێ وتی "دەرگای گفتوگۆمان بەرووی پارتی و یەکێتیدا داخست و بەشداری کابینەیەک ناکەین کە خزمەتی هاوڵاتییان نەکات و دۆخی خەڵک چاک نەکات".

وتیشی "تەواوی ئەو پۆست و وەزارەتانە رەتدەکەینەوە کە بۆمان پێشنیاز کراوە".

رێبوار ئەورەحمان ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی و یەکێتی هیچ نییەتێکی چاکسازییان نییە لە هەرێم، "بۆیە دەرگای هەموو جۆرە گفتوگۆیەکی داخستووە بە رووی هەردوو حزبدا".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×