تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایگەیاند، كردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلەكەی سنوری چوارقوڕنە لەلایەن درۆنی توركییەوە بوەو لە ئاكامی هێرشەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو یەكێكی دیكەش برینداربوە.
ئاوێنە: كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 3:20 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەریان لەسەر ڕێگای سەرەکی گوندی گردجان لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئامانجگرت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوەو کەسێکی تریش بەسەختی بریندارە.
كامەران عوسمان لەگەڵ ئەوەی ئاماژەی بەوەداوە "تا ئێستا ناسنامەی پێکراوەکان نەزانراوە"، وتوشیەتی، ئەو چوار كەسەی لە بۆردومانەكەدا گیانیان لەدەستداوە دوانیان لە رەگەزی نێرو دوانەكەی دیكە لە رەگەزی مێ بون و بریندارەكەش ماتۆڕسوارێك بوە كە بەهۆی بەرکەوتنی بە پارچەی بۆردومانەکە برینداربوە.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی چەند ڤیدیۆیەكی پاش بۆردومانەكە