مه‌زڵوم عه‌بدى: گفتوگۆکانمان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام بەردەوامە
  2025-01-28       370       

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) په‌یامێك له‌باره‌ى چون بۆ دیمه‌شق بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گفتوگۆکانمان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام بەردەوامە، بەڵام گوشارکردن بۆ ڕاوەستانی هێرشەکانی تورکیا، یەکەمین هەنگاوە بەئاڕاستەی سوریایەکی ئارام".

ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هێرشەکانی تورکیاو میلیشیاکانی نزیک لەو وڵاتە، خەونی بەدیهێنانی سوریایەکی سەقامگیر لەداهاتودا لەباردەبات".

عەبدی بەجەختکردنەوە لەوەی، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێگە بەمیلیشیاکانی نزیک لەتورکیا نادات بپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی فورات؛ ئه‌وه‌شى وت:"گفتوگۆکانمان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام بەردەوامە، بەڵام گوشارکردن بۆ ڕاوەستانی هێرشەکانی تورکیا، یەکەمین هەنگاوە بەئاڕاستەی سوریایەکی ئارام".

سەبارەت بەسەردانەکەی بۆ هەرێم‌و کۆبونەوەی لەگەڵ مه‌سعود بارزانی؛ مەزڵوم عەبدی ده‌ڵێت:"ئامانج لەسەردانەکەمان بۆ هەولێر یەکخستنی هەڵوێستی کورد بوو، بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق، لەچەند ڕۆژی داهاتودا لەگەڵ هێزو لایەنە کوردییەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بەیەک تیم سەردانی دیمەشق بکەین"

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×