ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر هاوڵاتییەک کارتی نیشتیمانییەکەی وەرنەگرێتەوە، دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەغداد و دەبێت بچن لە بەغداد وەری بگرنەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئاگاداری ئەو هاونیشتیمانییانە دەکەینەوە کە لە ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٤ مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووەتەوە، "بە زووترین کات سەردانمان بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوا لە هاونیشتیمانیان دەکەن بە زووترین کات سەردانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە، ئەگەر نەچن، کارتەکانیان دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەغدا، دوای ئەوە دەبێت خۆیان سەردانی بەغدا بکەن و مامەڵە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان بکەن."