دهقى نوسراوێكى هادى عامرى سهرۆكى لیژنهى مادهى 140 بڵاوكرایهوه كه لهبهرژهوهندى جوتیارانى كوردو توركمان دهریكردوهو ئاراستهى وهزارهتى كشتوكاڵى عێراق كراوه.
لهو نوسراوهدا عامرى بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نوسیویهتى، کار بەبڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکەن تایبەت بەهەڵوەشاندەوەی سەرجەم بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکور سەبارەت بەدەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران.
هاوکات داواشکراوە سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لەفەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک هەڵبوەشێتەوەو کاری پێنەکرێتو گەڕانەوەی سەرجەم ئەو زەوییانە بۆ پێش بڕیاری لیژنەی کاروباری باکور.
ههر لهو نوسراوهى هادى عامریدا باس لهوهشكراوه، جەختیشکراوەتەوە کە بڕیاری ژمارەی 29ی ساڵی 2012 ئەنجوومەنی وەزیران تا ئێستا کاری پێدەکرێت و نابێت گرێبەستە کشتوکاڵییەکان کاری پێبکرێت.
نزیکەی سێ هەفتەیە، جوتیارانی کوردو تورکمان لەسنوری تۆپزاوە، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان مانگرتنیان ڕاگەیاندوە کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا بەبڕیاری لیژنەی کاروباری باکورو ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعس زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەوی جوتیارانی کوردو تورکمان لەسنوری کەرکوک لەجوتیارانی کوردو تورکمان وەرگیراوەو درا بەعەرەبی هاوردە.