ڕوونكردنەوە لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەدرێت
  2023-05-16       948       


پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕایدەگەیەنێت، 28ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

ئاوێنه‌: جاد قازی، سەرۆكی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی ژمێرەی فەلەكناسی، كە لەلایەن پەیمانگەكەوە ئەنجامدراوە سەرەتای مانگی زیلقیعدە بۆ ساڵی ١٤٤٤ی كۆچی یەك شەممەی داهاتوو دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، مانگی زیلقیعدە ٢٩ ڕۆژ دەبێت و 19ی حوزەیران یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەم پێیە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕۆژی وەستانی حاجییان دەبێت لە عەرەفە و 28ی حوزەیران یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×