بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”.
ئاوێنە: د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێمە بە رەسمی رایدەگەیەنین کە ناچینە ژێر باری ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی کردوویەتی بۆ بەئەهلیکردنی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان و رێگە بەوە نادەین”.
وتیشی، “بەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی تاقیگەکانی هەڵەبجە نزیکەی 10 ئەوەندەی ئێستا داهاتیان پێویستە، ئەوەش بەهەدەردانی داهاتی گشتییە و پێویستە ئەو پارەیە لە شتی پێوستدا خەرجبکرێت”.