لاهور شێخ جەنگی: دەمزانی ئەوەی بۆ کۆبانێ دەیکەم بەبێ باج نابێت
  2025-01-26       884       

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل لەساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێدا رایگەیاند، ئەو سەروەختە پشتیوانی کۆبانێ لای زۆرێک لە سیاسییەکانی هەرێم لە هەمو حزبەکان دەستبردن بو بۆ پشکۆ لەناو ئاگردا. دەشڵێت، زۆر باش دەمزانی ئەوەی دەیکەم بێ باج نابێت، بەڵام چونکە لە پێناوی میللەتەکەمدابو باکم بەوە نەبو تەنانەت ئەگەر باجەکەی گیانی خۆشم بوایە.

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ وتی"ئەمڕۆ یادی یەکێک لە درەوشاوەترین چرکەساتەکانی مێژوی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە رۆژئاوای نیشتیمانی ئێمە دەکەینەوە، لەم رۆژەدا سەری رێز و نەوازش بۆ کەسوکاری شەهیدان دادەنەوێنین، پیرۆزبایی لە خۆمان و هەمو ئازادیخوازێک دەکەین."

ئاماژەی بەوەشداوە "گەلی رۆژئاوا بەتایبەت شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەورەترین سەرکەوتن و خۆڕاگریی و بەرخۆدانێکی مەزنیان بۆ گەل و خاکەکەیان تۆمار کرد و کۆبانێ–یان لە دەستی ڕەشی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی ڕزگارکرد، ئەو سەرکەوتنەش داستانێک بو لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی لەبەرچاوی هەمو جیهان."

لاهور شێخ جەنگی وتوشیەتی"ئەوکاتەی نەیارو دوژمنانی گەلەکەمان  پێیان وابو بە پیلانگێرییەکانیان کۆبانێ دەخەن، ئێمە درکمان بەو پیلانەکرد و باکمان بەوە نەدا باجەکەی چی دەبێت و نەمانهێشت کۆبانێ تەنیا بێت."

بەپێی قسەی لاهور شێخ جەنگی "ئەو سەروەختە پشتیوانی کۆبانێ لای زۆرێک لە سیاسیەکانی هەرێم لە هەمو حزبەکان دەستبردن بو بۆ پشکۆ لەناو ئاگردا، زۆریان بەرەوڕو بە منیان دەگوت ئەوەی تۆ دەیکەی یاریکردنە بەئاگر، زۆر باش دەمزانی ئەوەی دەیکەم بێ باج نابێت، بەڵام چونکە لە پێناوی میللەتەکەمدابو باکم بەوە نەبو تەنانەت ئەگەر باجەکەی گیانی خۆشم بوایە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"سڵم لەوە نەدەکردەوە لە هاوکاری و پشتیوانی کۆبانێ بێمە دواوە چونکە پێم وابو نابێت کۆبانێ تەنیا بێت، پێم وابو کە پاراستنی کوردستان و خۆڕاگری کورد لە رۆژئاوا بەرامبەر داعش دەبێتە سەرەتای مێژو و پێناسەیەکی نوێ بۆ مەسەلەی میللەتی کورد و هەرواش  بو."

ئاماژەی بەوەشداوە"راستە من تەونی موئامەرەکان لە دژم فراوانتر بون و بەهۆیەوە کێشەی زۆرم بۆ دروست بو، بەڵام ئێستا کە لەو سەردەمە دەڕوانم ویژدانم ئاسودەیەو هەست بە شانازییەکی نەتەوەیی گەورە دەکەم کە نەک پۆست و پایەی حزبی خۆشمی بە قوربان دەکەم، هەڵبەتە ئەو راستییەش ڕونە خۆڕاگری کۆبانێ و کۆبانێ نەبوایە مومکین نەبو ئەزمونی رۆژئاوا بڕسکێ و خۆی بگرێ، قارەمانێتی و خۆڕاگری کۆبانێ هەوێنی دروستبونی کانتۆنەکان بو، واشیکرد دونیا بەتایبەتی ئەمریکا هاوسۆز بن لەگەڵ پرسی کورد لە رۆژئاوا."

سەرۆكی بەرەی گەل پێشی وایە "مەسەلەی پشتیوانی و هاوسۆزی نەتەوەیی بەڕاستی دەبێ لەسەروی حزبایەتی و شتی ئایدۆلۆژییەوە بێت، ناشرینە هاوسۆزی نەتەوەیی بە حزبی بکرێت و بکرێتە مەسەلەی ململانێی حزبی، ئەو پشتیوانی و هاوسۆزییە واجبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و ناکرێ بۆ پروپاگەندەی حزبی بەکاربهێنرێ."

ئاماژەی بەوەشداوە "لەم قۆناغە نوێیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا راستییەک زۆر زەق لای هەموان رون دەبێتەوە، ئەویش ئەوەیە کێ چاوی لەسەر خزمەتی نەتەوەکەیەتی و وێنە گەورەکە دەبینێ و کێش هەر خەریکی حزبایەتی و پۆست و پایەو پارە و گیرفانی خۆیەتی، بۆ ئێمە وێنە گەورەکەی کورد گرنگەو هەر لەسەر ئەو ستراتیژە نەتەوەیی و نیشتیمانییە دەمێنینەوە و شانازی پێوە دەکەین."

دەقی پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی:

ئەمڕۆ یادی یەکێک لە درەوشاوەترین چرکەساتەکانی مێژوی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە رۆژئاوای نیشتیمانی ئێمە دەکەینەوە، لەم رۆژەدا سەری رێز و نەوازش بۆ کەسوکاری شەهیدان دادەنەوێنین، پیرۆزبایی لە خۆمان و هەمو ئازادیخوازێک دەکەین.

گەلی رۆژئاوا بەتایبەت شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەورەترین سەرکەوتن و خۆڕاگریی و بەرخۆدانێکی مەزنیان بۆ گەل و خاکەکەیان تۆمار کرد و کۆبانێ–یان لە دەستی ڕەشی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی ڕزگارکرد، ئەو سەرکەوتنەش داستانێک بو لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی لەبەرچاوی هەمو جیهان.

ئەوکاتەی نەیارو دوژمنانی گەلەکەمان  پێیان وابو بە پیلانگێرییەکانیان کۆبانێ دەخەن، ئێمە درکمان بەو پیلانەکرد و باکمان بەوە نەدا باجەکەی چی دەبێت و نەمانهێشت کۆبانێ تەنیا بێت.

ئەو سەروەختە پشتیوانی کۆبانێ لای زۆرێک لە سیاسیەکانی هەرێم لە هەمو حزبەکان دەستبردن بو بۆ پشکۆ لەناو ئاگردا، زۆریان بەرەوڕو بە منیان دەگوت ئەوەی تۆ دەیکەی یاریکردنە بەئاگر، زۆر باش دەمزانی ئەوەی دەیکەم بێ باج نابێت، بەڵام چونکە لە پێناوی میللەتەکەمدابو باکم بەوە نەبو تەنانەت ئەگەر باجەکەی گیانی خۆشم بوایە، سڵم لەوە نەدەکردەوە لە هاوکاری و پشتیوانی کۆبانێ بێمە دواوە چونکە پێم وابو نابێت کۆبانێ تەنیا بێت، پێم وابو کە پاراستنی کوردستان و خۆڕاگری کورد لە رۆژئاوا بەرامبەر داعش دەبێتە سەرەتای مێژو و پێناسەیەکی نوێ بۆ مەسەلەی میللەتی کورد و هەرواش  بو، راستە من تەونی موئامەرەکان لە دژم فراوانتر بون و بەهۆیەوە کێشەی زۆرم بۆ دروست بو، بەڵام ئێستا کە لەو سەردەمە دەڕوانم ویژدانم ئاسودەیەو هەست بە شانازییەکی نەتەوەیی گەورە دەکەم کە نەک پۆست و پایەی حزبی خۆشمی بە قوربان دەکەم، هەڵبەتە ئەو راستییەش ڕونە خۆڕاگری کۆبانێ و کۆبانێ نەبوایە مومکین نەبو ئەزمونی رۆژئاوا بڕسکێ و خۆی بگرێ، قارەمانێتی و خۆڕاگری کۆبانێ هەوێنی دروستبونی کانتۆنەکان بو، واشیکرد دونیا بەتایبەتی ئەمریکا هاوسۆز بن لەگەڵ پرسی کورد لە رۆژئاوا.

مەسەلەی پشتیوانی و هاوسۆزی نەتەوەیی بەڕاستی دەبێ لەسەروی حزبایەتی و شتی ئایدۆلۆژییەوە بێت، ناشرینە هاوسۆزی نەتەوەیی بە حزبی بکرێت و بکرێتە مەسەلەی ململانێی حزبی، ئەو پشتیوانی و هاوسۆزییە واجبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و ناکرێ بۆ پروپاگەندەی حزبی بەکاربهێنرێ.

لەم قۆناغە نوێیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا راستییەک زۆر زەق لای هەموان رون دەبێتەوە، ئەویش ئەوەیە کێ چاوی لەسەر خزمەتی نەتەوەکەیەتی و وێنە گەورەکە دەبینێ و کێش هەر خەریکی حزبایەتی و پۆست و پایەو پارە و گیرفانی خۆیەتی، بۆ ئێمە وێنە گەورەکەی کورد گرنگەو هەر لەسەر ئەو ستراتیژە نەتەوەیی و نیشتیمانییە دەمێنینەوە و شانازی پێوە دەکەین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×