کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان لە لایەن باوکییەوە کوژرا، دەشڵێن، هۆکارەکە بۆ کیشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
ئاوێنه: ئەمرۆ ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوشتنی ژنێکی گەنجی کورد بەمجۆرە زانیاریی خستووەتەڕوو، ژنێکی گەنجی کورد بە ناوی کانی عەبدوڵاهی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گۆندی ماشکانی سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن باوکییەوە بە ناوی جەعفەر عەبدوڵاهی کوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە گەنجە بە چەقۆ بریندار کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێن، هۆکارەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئاماری ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٧ ژنی کورد کوژراون.