راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی شەڕەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و گیان لەدەستدانی گەنجێک بەپێی راگەیەندراوەکە، شەڕەکە کاتژمێر 01:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 26ـی 1ـی 2025 روویداوە و تێیدا دوو گەنجی خوێندکار و دوو کاسبکار بە گوللـە بریندار بوون.
ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، "چوار کەس بەناوەکانی (د، ج، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2007، پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی کێوەڕەش، (ب، م، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2009، پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی کێوەڕەش، (ژ، أ، ک) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2004 پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی ولادە و ( بــ، ف، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی 2004 پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی سەرا بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بوو."
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، سێ لە بریندارەکان دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی گشیی رانیە چارەسەری سەرەتاییان پێدراوە، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی شاری سلێمانی کراون، بەڵام یەکێک لەو سێ کەسە لە رێگەدا بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
لە کۆتاییشدا ئاشکرای کردووە، تۆمەتبارانی رووداوەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی مادەکانی 406 و 405 ف31 لە یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری راگرتیان دراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە، ناوی ژیناڵ ئیبراهیم، تەمەنی 23 ساڵ و کارمەندی دژە تیرۆر بووە.