عێراق رێگری لە ناردنی مریشك لە هەرێمەوە بۆ پارێزگاكانی دیكە دەكات
  2025-01-27       275       

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، رێگری لە چونە ناوەوەی مریشك و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكەن تا ئەو كاتەی ئەنجامی پشكنینەكان دەریدەخەن كە هیچ حاڵەتێكی توشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێم تۆمار نەكراوە.

ئاوێنە: فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، فەرمانگەكەیان رێگە نادات هیچ مریشك و بەرهەمێكی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە ببرێتە پارێزگاكانی دیكەی عێراق تاوەكو ئەو كاتەی پكشنینە تاقیگەییەكان ئەوە یەكلایی دەكەنەوە كە هیچ حاڵەتێكی توشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەریم تۆمار نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەكەیان دوای ئەوە هاتوە كە چەند حاڵەتێكی توشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە وڵاتانی جیایای جیهان و لەنێویشیاندا توركیا، تۆماركراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، تیمەكانیان بەردەوامن لە پشكنین و چاودێریكردن لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەتایبەت پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەدین، كەركوك و دیالە كە دراوسێی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە ڕێگەی چاودێریكردنی بازاڕەكانی فرۆشتنی مریشك و باڵندەو كێڵگە پەلەوەرییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×