ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا خرایەڕوو.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیان، هەریەکە لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
فوئاد حسێن، رایگەیاند “پانتاییەکی فراوان لە نێوان تورکیا و عێراقدا بۆ کاری هاوبەش هەیە بەتایبەت لە بوارەکانی وزە، ئابوری، بازرگانیدا و پەیوەندییەکانمان پەرەپێدەدەین”.
هاوکات، هاکان فیدان رایگەیاند، “ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەمان جەختکردنەوە بووە لە بەهێزبوونی زیاتری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقدا، بەتایبەت لەرووی ئاسایش و ئابورییەوە چونکە سەقامگیربوونی عێراق واتەی سەقامگیربوونی تورکیا دەگەیەنێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی ئابوریمان لەگەڵ عێراقدا 20 ملیار دۆلار دەبێت و هەوڵدەدەین قەبارەکەی زیاتر بکەین و بەربەستەکان کەمتربکەینەوە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبینەوە.