وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق روونکردنەوە دەدات.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی وت "رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە هەماهەنگی نێوان سەرۆک وەزیران و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت".
غەلای راشیگەیاند "بەپێی یاسا، پێویستە لایەنی کەم 45 رۆژ پێش کۆتایی هاتنی خولی ئێستای پەرلەمان، وادەی هەڵبژاردن دیاریبکرێت، لەبەر ئەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە 9ی کانونی دووەمی 2022 ئەنجام دراوە، دەبێت پێش 25ی تشرینی دووەمی 2025 رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریبکرێت".