جێگری سەرۆكی پەرلەمان: لاوازبونی ئێران، كاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق نابێت
  2025-01-26       167       

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دەڵێت، لاوازبونی هەژمونی ئێران لە ناوچەكە، كاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق نابێت.

ئاوێنە: موحسین مەندەلاوی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ لە عێراق سەقامگیری هەیەو كۆمپانیا بیانییەكان روی تێدەكەن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتوشیەتی، عێراق دەستی كردوە بە بەدەسهێنانەوەی رۆڵی ئاسایی خۆی لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا، ئێران دراوسێیەكە كە پەیوەندیی مێژوییمان لەگەڵیدا هەیەو پێگەی جوگرافی و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی شتێكی جیاوازە.

جەختیشی كردۆتەوە "پێموانییە لاوازبونی ئێران، كاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق هەبێت."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەندەلاوی لەبارەی ئەگەری دانانی چەك لەلایەن گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران لە عێراق، وتویەتی، هەنگاوێكی وا پێویستی بە كاتە، بەڵام شتێكی ئەستەم نییە لەسایەی وەرچەرخان بۆ سەرنج خستنەسەر بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییە رو لە گەشەكان لە عێراق.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سنورداركردنی چەك لەدەستی دەوڵەتدا، كارێكی گرنگە، هیواردارین جێبەجێ بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×