بۆمبێكی چێندراو لە پارێزگای هەولێر تەقییەوە و دوو برا بوونە قوربانی.
ئاوێنه: تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەكە لە دیبهگەی سنووری پارێزگای هەولێر بووە، بەهۆیەوە دوو كەس كە برای یەكدی بوون گیانیان لەدەستدا.
تەقینەوەكە كهمێك پێش ئێستا و لە نزیک کهمپی ئاوارەکانی دیبهگە له نزیك ههولێر روویداوە، بۆمبێکی چێندراو بە دوو شوانكاردا كە برای یەكدی بوون و لە نەتەوەی عەرەبن تەقیوەتەوە و هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.