سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق "سه‌رسوڕمان"ی خۆی له كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر دادگای فیدڕاڵی ده‌ربڕی كه دادگاكه‌یان به "سیاسیكراو" وه‌سفكردبوو.
ئاوێنە: له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نوسیویه‌تی: "كاردانه‌وه‌ی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمم پێ سه‌یره به‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به سیاسی كراوه وه‌ك بڵێی داگاكانی هه‌رێم به حزبی نه‌كراون، 8 ئه‌ندامی پارتی و 7ی یه‌كێتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رین".
"ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێوه ده‌یبه‌ن ناچێته گیرفانی هاوڵاتی، گریانه‌كه‌تان بۆ گیرفانی خۆتانه، فرمسێكه تیمساحییه‌كانتان بسڕن"، سروه عه‌بدولواحید له تویته‌كه‌یدا وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی چوارشەممە 25ی كانونی دووه‌می 2033، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سكاڵایەک لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە کە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واستەوە تۆمار کرابوون.
ئەو دوو سکاڵاکارە، داوایان كردبوو بڕیارەکانی ژمارە هەشتی ساڵی 2022 و ژمارە (401، 257، 226، 194ـی ساڵی 2021)ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێندرێنەوە کە پاڵپشت بوون بۆ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان.
داواکە ژمارە 170ی/فیدراڵیی/2022ی هەبوو و پێشتر سێ جار دواخرابوو، ئەمڕۆش جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی لەسەری کۆبووەوەو بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شانده‌وه به ناردنی 400 ملیاره‌كه‌شه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیی سه‌ركردایه‌تیی كوردی به‌دوای خۆیدا هێناو له په‌یامێكی توند دا، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دادگاكه‌ی به دادگای شۆڕشی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس وه‌سفكردبوو كه به (محكمة الثورة) ناسرابوو.