ئه‌ندامێكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكرد كه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه له جامی كه‌نداودا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا و خه‌ڵات كران.
ئاوێنە: ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوزی پارتی، له زاری غالب ئه‌لزاملی ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڵاویكرده‌وه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به گه‌رمی پێشوازی له یاریزانان و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كردووه.
زاملی وتی: "وه‌ك ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا، نێچیرڤان بارزانی بڕی 10 هه‌زار دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات دا به هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه".
وتیشی: "سه‌رۆكی هه‌رێم رسته‌یه‌كی جوانی ده‌وت ئه‌ویش: ئێمه یه‌ك نیشتمانین و ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كان نه‌یانتوانی بیكه‌ن، وه‌رزشوانان ئه‌نجامیان دا".
ئاشكراشیكرد كه "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئۆتۆمبێلی سه‌رۆكایه‌تی ئاماده‌كردبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ شوێنی مانه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئومێد خۆشناوی پارێزگار داوه‌تێكی شاهانه كران".
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 19ی كانوونی دووه‌می 2023 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاری كۆتایی جامی كه‌نداو به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ له هاوتا عومانییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی كه‌نداو 25، ئه‌وه‌ش دوای 35 ساڵ له خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه.
له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیشه‌وه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه به‌پێدانی زه‌وی و پاسپۆرتی دیپلۆماتی و بلیتی به‌خۆڕایی گه‌شتكردن خه‌ڵات كران.