حیزبی دیموکرات داوای درێژە دان بە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
  2022-11-20       471       


حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن و تێچووی گیانی کەمبکەنەوە.

ئاوێنه‌: ناوەندی بەڕێوەبەریی حدکا و بەرپرسی ئەو ناوەندە لە دوو راگەیێندراوی جیادا داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن کە زیاتر ئاگادار بن وڕایدەگەیەنن  کۆماری ئیسلامیی ئێران پلانی داناوە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان بەرەو تووندوتیژی ببات و داوا دەکەن، خۆپێشاندەران نەکەونە ئەو داوە.

لە راگەیێندراوی ناوەندی بەڕێوەبەریی حدکادا هاتووە: "دەبێ تێچووی گیانیی ئەو خەبات و راپەڕینە لەسەر گەلەکەمان کەمتر بکەینەوە"

هەروەها مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "دەبێ تێچووەکانی ئەم راپەڕینە کەم بکرێتەوە وشەهیدبوونی لاوانی کوردستان بە مانای لەدەستچوونی سەرمایەیەکی گرانبەهایە. بە روونیش دیارە کە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێ راستەوخۆ ئاراستەی خۆپێشاندانەکان بەلاڕێدا بەرێ. هەربۆیە خەڵکی کوردستان دەبێ بە وشیارییەوە لەگەڵ پیلانەکانی رژێم و نەیارانی گەلەکەمان هەڵسوکەوت بکەن."

وتیشی "هەموو نەتەوەی کورد و ئازادیخوازانی ئێران شانازی بە شەهیدبوون لەپێناو ماف و ئازادییەکانی گەلدا دەکەن، بەڵام لەم قۆناغەدا پاراستنی گیانی خەڵکی کوردستان و خەباتکارە خۆنەویستەکانان دەبێ لە ئەولەوییەتدا بێت، بەتایبەت داوا لە لاوە بوێرەکانمان دەکەم بە شێوەیەک درێژە بە ڕاپەڕین بدەن کە کەمترین تێچووی گیانی هەبێت."

ئەمەشلەکاتێکدایە 65 رۆژە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت. لە رۆژی سێشەممە 15/11/2022ـەوە ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بوون و لەو ماوەیەدا 29 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×