لەدوای رووخانی رژێمی بەشدار ئەسەد لە سوریا، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوامی هەیە، هەسەدەش بەرپەچی توندی هێرشەکان دەداتەوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، دوێنێ پێنجشەممە، لە دێرحەفەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا بەسەر ناوچەکەدا هەڵفڕی و خاڵێکی هەسەدەی لە گوندی “ئیمام” بە مووشەک کردە ئامانج، بەڵام شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و بنکەی گرووپەکانیان کردە ئامانج.
هاوکات، هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین بەردەوامی هەیە، سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتییانی رۆژئاوای کوردستان پشتێنەی مەدەنییان دروستکردووە بۆ پاراستنی بەنداوەکە و درووستنەبوونی کارەسات لە ناوچەکە.
هەسەدە دەڵێت، “هێزەکانمان کۆگایەکی چەکی سەر بە گرووپەکانمان لە گوندی ئەلسەکاویە تێکشکاند و ژمارەیەک چەکداری گرووپەکان لەوێ کوژران”.