پاش راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن وڵاتانی ناوبژیوانەوە، ئیسرائیل رایگەیاند، ئاگربەستەکە قبوڵ ناکەین.
ئاوێنه: نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان قبوڵ ناکەین، تاوەکو حەماس ئەو کێشانەی بۆ ئاگربەستەکە دروستیکردون چارەسەر نەکات.
نوسینگەی راگەیاندنی ناتانیاهۆ حەماس بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەکات و رایگەیاند، حەماس لە هەندێک لە خاڵەکانی رێککەوتننامەکە پاشگەزبوەتەوە.