وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هیوا خوازین کۆتایی هاتنی شەڕی 15 مانگە رێگە خۆشکەر بێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لەناوچەکەدا.
ئاوێنه: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کاتێک ئیسرائیل بە شێوەیەکی بێ وێنە لەلایەن ئێرانەوە هێرشیکرایە سەر، لەڕێگەی سەدان موشەک و سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئێمە نەک تەنها بۆ یەکەم جار لە مێژوماندا بەرگریمان لە ئیسرائیل کرد، بەڵکو وڵاتانی دیکەمان هێنا بۆ بەشداریکردن.
ئەمەشی وت: هێرشەکەی 13ـی نیسانی ساڵی رابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە یارمەتی ئێمە، بەریتانیا، فەڕەنسا و هاوپەیمانانی دیکە بەرپەرچ درایەوە.
ئاگربەستی غەززە و هاوکاری ناوچەیی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، رێگە خۆشدەکات بۆ یەکخستنی ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دژی ئێرانن.
هیوا خوازین کۆتایی هاتنی شەڕی 15 مانگە رێگە خۆشکەر بێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لەناوچەکەدا.