2022-05-28   893     
سه‌له‌فیزم وه‌ک ئایدیای سه‌ره‌کیی هه‌مو گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان له‌ئێستادا زۆرترین قسه‌و باسی لێوه‌ده‌کرێت، کتێبێکی نوێش له‌و باره‌یه‌وه له‌مێژوو سه‌رچاوه فکرییه‌کانی سه‌له‌فیزم ده‌کۆڵێته‌وه.
کتێبی "جارێکی تر ده‌رباره‌ی سه‌له‌فیزم" چه‌ند وتارێکه ده‌رباره‌ی ریشه مێژویی‌و فکرییه‌کانی سهلهفیزمو ئێستای ئه‌و ئاراسته دینییه. ئارام مه‌حمود وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردیی.
له‌وتاری یه‌که‌مدا باس له‌ریشه‌ی مێژوی سیاسیی‌و لایه‌نی فیکریی "ته‌کفیری" کراوه‌و له‌لایه‌ن مه‌هدی خلجی نوسراوه. خلجی سه‌ید قوتب به‌مامۆستای باسی ته‌کفیری لهسهدهم بیسته‌م ناودهباتو ده‌نوسێت "سه‌ید قوتب خۆی له‌ئه‌ندێشه‌ی میانڕهوانهوه به‌ره‌و ئه‌ندێشه‌ی توندڕه‌وی هه‌نگاوی ناو زۆربه‌ی ئیسلامگه‌راکانیش که لهتوندڕهوهییهوه دوربون، به‌خوێنده‌وه‌ی نوسینه‌کانی ئه‌و و کاریگه‌ری له‌سه‌ریان، ڕویان له‌توندڕه‌ویی کرد.
له‌وتاره‌که‌دا باس له‌ریکخراوی ئیخوان موسلیمین کراوه‌و تیرۆرکردنی حه‌سه‌ن به‌ننا له‌ساڵی 1949دا به"شۆکێکی گه‌وره" بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه گوزارشتی لێ کراوه.
مه‌هدی خلجی پێی وایه که ئایدیای ته‌کفیر له‌سێ ڕه‌گه‌زی بنچینه‌یی پێکدێت، "ده‌سه‌ڵاتداریی خودا، نه‌زانینی جیهانو جیهانیبونی ئیسلام هه‌روه‌ها جیهاد".
له‌باره‌ی بۆچونی سه‌ید قوتبیشهوه ده‌ڵێت "سه‌ید قوتب تیۆرێکی دانا بۆ پێویستی ته‌کفیر وه‌ک شێوازێکی سیاسیی. تا له‌ساڵی 1964 که له‌به‌ندیخانه‌دا بوو؛ به‌رهه‌مێکی نوسی‌و بوه سه‌رمایه‌ی ئایدۆلۆژی ئیخوان موسلیمین".
کاتێک سه‌ید قوتب ساڵی 1964 له‌به‌ندیخانه ئازاد کرا، گرنگیی به‌په‌روه‌رده‌کردنی کادر ده‌دا، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ستبێنێت، به‌فه‌رمانی جه‌مال عه‌بدولناسر له‌سێداره‌درا.
له‌وتاره‌که‌دا باس لهبۆچونێكی عومه‌ر عه‌بدولره‌حمانی رابه‌ری گروپی جیهادی "الجماعة الاسلامیة" کراوه له‌باره‌ی دیموکراسیه‌وه، ئه‌و پێی وایه که"دیموکراسی ده‌یه‌وێت ئیسلام بهئایدۆلۆژیاکانی تر به‌راورد بکات، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا که ئیسلام به‌رزتر له‌سه‌رجه‌م ئایین‌و ئایدۆلۆژیاکانه. یاسادانان ته‌نیا مافی په‌روه‌ردگاره‌و به‌بونی شه‌ریعه‌ت هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی تر مافی یاسادانانی نییه".
"یه‌که‌م مامۆستای جیهادییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، "ئه‌بو عه‌لا مه‌ودودی" هیندستانی بوه، سه‌ید قوتبیش زۆربه‌ی باسه‌کانی خۆی لهمهودودییهوه وه‌رگرتوه".
له‌وتارێکی دیکه‌ی ناو کتێبه‌که‌دا که‌له‌ژێر ناونیشانی "سه‌له‌فیسته‌کان کێن‌و په‌یامیان چییه؟" یونس پارسا بناب نوسیویه‌تی، باس له‌بنه‌ماو ریشه‌ی سه‌له‌فییه‌کان دهکاتو ده‌نوسێت "پێشینه‌ی دهرکهوتنو گه‌شه‌ی ئه‌م ئه‌ندێشه سیاسییه‌و بزوتنه‌وه سهرچاوهگرتوهکان لێیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی 19 له‌نیمچه‌دورگه‌ی عهرهبستانو نیمچه‌دورگه‌ی هیندستان".
پارسا بناب سه‌له‌فییه‌کان ده‌کات به‌سێ به‌شی سه‌ره‌کییه‌وه. یه‌که‌م: سه‌له‌فییه ته‌کفیرییه‌کان، که رێبه‌ری سهرهکییو دامه‌زرێنه‌ره‌که‌یان محه‌مه‌د بن عه‌بدول وه‌هایه، "له‌ڕوی مێژوییه‌وه کۆنترین سه‌له‌فیی قوتابخانه‌ی وه‌هابییه ته‌کفیرییه‌کانی نمیچهدورگهی عه‌ره‌بییه. ته‌کفیرییه‌کان په‌یڕه‌وانی سه‌رجه‌م ئاین‌و مه‌زهه‌به‌کان، له‌وانه سه‌رجه‌م مسوڵمان‌و به‌تایبه‌ت شیعه به‌بێگانه له‌خۆیان دادهنێنو به‌کافر ناویان دهبهنو خوێنیان به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانن".
دوه‌م: سه‌له‌فییه"دیوبه‌ندی"یه‌کان، "ئه‌م جوڵانهوهیهو گروپهجیاوازهکانی 150 ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌ندێشه سیاسیی‌و بونیادگهراییانهی (شا نیعمه‌توڵڵا ده‌هله‌وی) دروست بوه".
گروپه توندڕه‌وه‌کانی جوندوڵڵاو له‌شکری سه‌حابه لهبهلوچستانی پاکستان‌و ئێران په‌یڕه‌وانی سه‌له‌فیی دیوبهندین. ناوه‌ندی چالاکیی ئه‌و جۆره سه‌له‌فییانه‌ش ناوچه‌ی به‌رفراوانی باشوری ئاسیا‌و که‌ناره‌کانی زه‌ریای هیندیو بهلوچستانو سیستانی ئێرانه.
جۆری سێیهمو کۆتاییش لهسهلهفیی، سه‌له‌فییه میانڕه‌وه‌کانه، که"ئه‌مڕۆ له‌ژێر ناوی ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان له‌رێگه‌ی پارته ئیسلامییه‌کانی (داد‌و گهشهپێدانو نورو نه‌هزه) له‌وڵاتانی تورکیا‌و تونس‌و یهمهنو به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان له‌قه‌ته‌رو ئهردهنو بهحرهینو ئیماراتی عهرهبیو عومان‌و کوه‌یت له‌ده‌ستدایه".
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی یونس پارسا بناب-دا، ناوی گروپ‌و لقه جیاوازه‌کانی قاعیدهریزکراونو خودی رێکخراوه‌که‌ش وه‌ک "تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌لایه‌نگرانی سه‌ید قوتب‌و ئوسامه بن لادن" ناوبراوه.
ئه‌و نوسه‌ره پێی وایه که"هه‌مو سه‌له‌فییه‌ک ئه‌ندامی ئیخوان موسلمین یان تاڵیبان یان قاعیده نییه، به‌ڵام هه‌مو ئیخوانی یان قاعیده‌یه‌ک، سه‌له‌فییه".
له‌وتاره‌کانی دیکه‌ی کتێبه‌که‌دا، وردتر ریشه مێژویی‌و فیکرییه‌کانی سهلهفییهکانو رابه‌ره‌که‌یان محه‌مه‌د بن عهبدولوههابو ژیان‌و کتێب‌و بیروبۆچۆنه‌کانی باس کراوه.
هه‌روه‌ها باس له‌زانای مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی "ئیبن ته‌یمیه" کراوه. باس له‌جیاوازی نێوان ئیبن ته‌یمیه‌و ئیبن عه‌بدولوه‌هاب کراوه له‌ڕوی هه‌لومه‌رجی جوگرافی‌و جیاوازی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها جیاوازی تێگه‌یشتنی ئه‌وان بۆ چه‌ند چه‌مکێکی وه‌ک بێباوهڕیو هاوڵدان بۆ خودا‌و جیهاد.
له‌به‌شێکی دیکه‌شدا باس لهوههابییهتو پێشینه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی سوننه دهکاتو "خه‌وارج"، "ئیبن به‌ته"، "بربهاری"، "ئیبن ته‌یمیه" هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د بن عه‌بدولوه‌هاب" وه‌ک پێشینه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و مه‌زهه‌به ده‌ستنیشان کراون.