بڕیارە سبەی دوشەممە، وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی نەوت و بڕیاری دادگای فیدراڵی "دژ بە كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان."
ئاوێنە: جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە میدیای نزیك لە پارتی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردنی پرسی نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌و وەفدە سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
به وته‌ی جوتیار عادل، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردولا ئه‌و بڕیارانه‌ن، كه به‌م دواییانه له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه "له دژی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچون."
بەپێی زانیارییەكان وەفدەكەی حكومەتی هەرێم پێكدێن لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەیەکی تەکنیکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
رۆژی چوارشەممەی رابردو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدڕاڵیی "بۆ برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری نەوت و وزە لەسەر بنەمای دەستورو بە ڕەچاوکردن و پاراستنی دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێم لەم بوارە."