ئا: کاوە رەش - بەریتانیا
پۆلیسی شاری مانچستەر لەبەریتانیا رایگەیاندوە، پاش نیوڕۆی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ چوار پیاو لەبەردەم دادگای باڵای شاری مانچستەر، ئامادەبوون و هەموویان تاوانبار كراون بەدانانی پلانی دزیی و كوشتنی بازرگانێكی تەمەن ٤٩ساڵ، لەشارۆچكەی هایوودی سەر بەشاری مانچستەر.
بەشێك لەو كوردانەی لەسەر دزی مردنی بازرگانێك سزادروان بریتین لە"س.ع" لەدایكبووی ١٩٩٠ یازدە ساڵ زیندانی. "ك. ح" لەدایكبوی ١٩٨٢ یازد ەساڵ و هەشت مانگ ، "آ.م" لەدایکبوی ١٩٨٢و یازدە ساڵ زیندانی، "ع.ك" لەدایكبووی ١٩٨٤ یازدە ساڵ زیندانی.
دۆسییەی لێكۆڵینەوە لەو تاوانە، ناوی ئۆرچیدی لێندراوە لەلایەن پۆلێسەوە، كە تایبەت بووە بەلێکۆڵینەوە لەمردنی بازرگانێکی تەمەن 49 ساڵ بەناوی "پیتەر کۆردوێڵ" بەشێوەیەكی تراژیدی گیانی لەدەستداوە دوای ئەوەی هەوڵی پاراستنی شوێنی کۆگاكانی داوە لەهێرشی كوردە دزەكان، لەناو کێڵگەیەكدا، كە لەهای وود بووەو ئەو خاوەنداری كردووە. هەروەها چەند کۆگایەكی دیكەی جیاوازی بازرگانی لەلایەن ئەو پیاوە ئینگلیزەوە، لەو ناوچەدا هەبووەو بەکرێگیراوە.
دادگای شاری مانچستەر، گوێبیستی ئەوە بوو، كە چۆن ئێوارەیەكی ٢٨ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠ لەلایەن یەكێك لەپاسەوانی پاراستنی كۆگانەوە پەیوەندی بەپۆلیسەوە كراوە كە گروپێكی هەشت كەسی دەیانەوێ یەكێك لەكۆگانی ناو كێڵگەكە بشكێنن و بچنە ناوی، كە دواتر دەركەوتوە ئەو كۆگایە، بەبڕی ٨٠٠ هەزار پاوەند جگەرەی ساختەی تێدابووە.
بەپێی گێڕانەوەكانی پۆلیس، كوردە چەتەكان دەرگا داخراوەکانی ناو کێڵگەکە دەشكێنن و بەدوو ئۆتۆمبێلەوە بەرەو دەرگای كۆگاكە لێدەخوڕن، لەو كاتەدا كە خاوەنی كۆگان و كوڕەكەیی و یەكێك لەپاسەوانەكان لەوێ دەبن، هەوڵ دەدەن ڕووبەڕووی چەتەكان ببنەوەو هەوڵەكانیان پوچەڵ بكەنەوە، كاتێك كوردەكان دەیانەوێ بەرەو دەرگای كۆگاكە بڕۆن، پیتەری تەمەن ٤٩ ساڵ و بازرگان، بەئۆتۆمبیلەكەی ڕێگایان لێ دەگرێ، كوڕەكەیی و پاسەوانەكەش یدەیانەوێ لەدەرەوە ڕێی دەرچوونیان لێبگرن، بەداخستنی دەرگاكان و ڕێگای هەڵاتنیان نەبێت. دزەكانیش لەترسی گیانی خۆیان ڕووبەڕووی بازرگان و كوڕەكەی و پاسەوانەكە دەبنەوە. لەگەڵ ئەوەش بەشكاندنی جامی ئوتومبێلی پیتەرو هێرش كردنە سەریان هەربۆیە لەشوێنی ڕووداوەكە، بازرگانە تەمەن ٤٩ ساڵەكە، توشی جەڵتەی دڵ دەبێت و دواتر گیان لەدەست دەدات.
دوای هەڵهاتنی دزەكاو پاش چەندین جار لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی لێکۆڵەرەوە لە جی ئێم پی ئێس، چالێنجەرو یەکەی پشتوانیی رووداوە گرینگەكان، لەڕێگای پەیوەندیە تەلەفۆنیەكان و پشکنینی ANPR، ناسنامەكان، توانراوە تۆمەتبارەکان دەستگیربكرێن و ڕەوانی دادگا بكرێن و پاشان سزا بدرێن.
كارمەندێك لەبەشی تاوانە قورسەكان گوتی: ئەو پلانی دزیكردنە بەهەڵە ڕۆیشتوە، بەكارەساتێكی دڵتەزێن كۆتایی هاتووە، بۆتە هۆی مردنی پیاوێکی بێتاوان.
بەپێی ئاماژەپێدانی ئەو كارمەندە، تۆمەتبارەکان بەشێک بوون لەگروپێكی ڕێکخراوی تاوانكار، کە پێشتر جگەرەی ساختەیان فرۆشتوە، كە لەو كۆگایانە هەڵگیراون و پاشان فرۆشیارەكان لەوێوە گواستویانەتەوە بۆ دوكان و ناو ماڵەكانیان.
پۆلیس دەڵێ "ئەو توندوتیژییەی کە لەو ئێوارەیەدا بەرامبەر بەقوربانییەکان بەکاریانهێناوە، زۆر دڵڕەقانەو بێ بەزەیی و ترسناک بووە".
بازرگانە کوژراوەکە