لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خانەنیشێک دوای وەرگرتنی مووچەی خانەنیشینی پێشمەرگە گەڕانەوەی بۆماڵەوە ، پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە .
ئاوێنه: خانەنیشێکی پێشمەرگە بەناوی ئەحمەد عەزیز بناوی تەمەنی 72 ساڵان ، دوای ئەوەی لە بانکی ئازادی مووچەکەی وەرگرتووە ، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە، لە ڕێگادا بردویانە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە .
ئەمەلەکاتێکدایە دوێنی لە شاری سلێمانی دوو خانەنیشی پێشمەرگە لەسڕەی وەرگرتنی مووچە ، لە ئەنجامی تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش ناڕەزاتی بەفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا .