لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەی لە شارۆچكەی تەوێڵە و بیارە ئەو ماڵانەی كە تازە هاوسەرگریان كردووە و ئەوانەش كە نەوتیان وەرنەگرتووە دابەشكردن بەردەوام دەبێت و لە خورمالیش نەوت دەدرێت.
لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، كە سبەینێ یەكشەممە 19ی 12ی 2021 بەردەوام دەبن لەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان و لە شارۆچكەی تەوێڵە و بیارە ئەو ماڵانەی تازە هاوسەرگریان كردووە و ئەوانەش، كە نەوتیان وەرنەگرتووە نەوتیان پێدەدرێت .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەمان ڕۆژدا لەشارەدێی خورماڵ بەردەوام دەبێت .