ئا: رێژنە سەردار
"ئوروپاییهك له‌وڵاتی كورداندا"، كه له‌نوسینی نه‌سرین قاسملووهو له‌لایه‌ن"ناهید حسێنی"یه‌وه وه‌رگێڕراوه، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی پێكه‌وه‌ژیانی كچێكی چیكییو سه‌ركرده‌یه‌كی ناوداری كورده.
لێناو عه‌بدولڕه‌حمان
لێنا له‌سه‌روه‌ختی قه‌یرانه گه‌وره‌كه‌ی ده‌یه‌ی 1930دا له‌پراگی پایته‌ختی چیكوسلۆڤاكی له‌دایكبو، هێشتا زۆر منداڵ بو، كه باوك‌و دایكی لێكجیابونه‌وه، ته‌مه‌نی 6 ساڵ بو دایكی كوژرا، باوكی زۆر له‌خه‌می ئه‌مدا نه‌بو، راده‌ستی هه‌تیوخانه‌ی كرد، ئیتر ئه‌و منداڵی‌و مێردمنداڵییهكی پڕ لهخهمو دڵته‌نگی به‌سه‌ربرد، له‌شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر‌و لهقوتابخانهیهكهوه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر به‌دوای كار‌و خوێندندا وێڵ بو.
دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانی كه كۆمۆنیسته‌كان له چیكۆسلۆڤاكیاهاتنه سه‌ر حوكم، ده‌روی لێكرایه‌وه‌و له‌زانكۆ وه‌رگیرا،
قه‌ده‌ری رۆژگار ئه‌م كچه پێستسپیو قژ كاڵه ئه‌وروپییه، به‌كوڕه كوردێك ده‌ناسێنێت كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ رویكردوه‌ته پراگ.
ئه‌م كوڕه كورده باڵابه‌رزو كه‌شخه‌یه كه ناوی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌بێت، ژیانی له‌ژیانی لێنا نه‌ده‌چو، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی فیوداڵه‌وه هاتبو، كوڕی گه‌وره ئاغایه‌كی ناوچه‌ی ورمێ بو به‌ناوی محه‌مه‌د ئاغای قاسملو، نانه‌ی دایكیشی به‌بنه‌چه ئاسوری بو، عهبدولڕهحمانو براكانی پێش كۆتایهاتنی قۆناغی دوا ناوه‌ندی فێری زمانه‌كانی كوردی‌و ئازهریو ئاسوریو فارسی‌و فهرهنسیو عه‌ره‌بی بون، له‌ساته‌وه‌ختی روخانی كۆماری مههابادو له‌سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌ددا له‌مارسی 1947، هیچكام له‌كوڕه‌كانی محه‌مه‌د ئاغا قاسملو له‌كوردستان نه‌بون، حسێنی كوڕه گه‌وره‌ی له‌توركیا سه‌رقاڵی خوێندنی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی بو، ئه‌حمه‌د له‌پاریس بیركاریی ده‌خوێندو عه‌لی له‌ته‌ورێز پزیشكیی‌و عه‌بدولره‌حمانیش لهتارانو ساڵێك به‌دوای ئه‌وه‌شدا به‌یارمه‌تی حیزبی توده بۆ خوێندن ده‌چێته پراگ.
پایزی 1952، له‌پراگ له‌ئاهه‌نگێكدا له‌گه‌ڵ لێنا یه‌كتر دهناسنو له‌یه‌كه‌م بینینه‌وه ده‌بنه عاشق‌و خۆشه‌ویستی یه‌كدی، ئه‌وكات قاسملو ته‌مه‌نی 20 ساڵ‌و لێنا 17 ساڵ ده‌بێت، زۆر ناخایه‌نێت له‌ناو باڵوێزخانه‌ی ئێران مه‌لایه‌كی رێكپۆشی شیعه مه‌زهه‌ب له‌یه‌كتریان ماره دهبڕێتو ئیتر 37 ساڵ به‌یه‌كه‌وه تاڵی‌و شیرینی رۆژگار به‌ڕێده‌كه‌ن.
عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سیاسهتو بیری چه‌پ له‌مێشكیدا بو، بۆیه بڕیار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پوری ئامۆژگای لێنا ده‌كات كه دوای ئه‌م موسڵمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌ی هاوسه‌ری نهكهوێتو ژیان له‌خۆی تاڵ نه‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵی ده‌ڕوات بۆ تاران.
تاران‌و عومه‌ری خه‌یام
لێره‌وه قۆناغێكی نوێی ئه‌م ژنه ده‌ستپێده‌كات، له‌و ژیانی ئاوارهییو حه‌شارگه‌ی نهێنیو چه‌رمه‌سه‌رییه‌دا، ئه‌و شه‌یدای شیعره‌كانی عومه‌ری خه‌یام ده‌بێت، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌چنه ماڵه‌باوانی عه‌بدولڕه‌حمان لهورمێو له‌وێ زیاتر هه‌ست به به‌ریه‌ككه‌وتنی كولتوره‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه سه‌یره فره‌ژنییه، كه محه‌مه‌د ئاغا به‌قسه‌ی نانهخانی دایكی قاسملو 25 ژنی هێناوه‌و ته‌نه‌نات سه‌ری له‌وه‌ش سوڕده‌مێنێت كه محه‌مه‌دئاغا به‌به‌رچاوی ژن‌و منداڵه‌كانییه‌وه به‌میش ده‌ڵێت "خوشكت هه‌بێت ده‌یهێنم!"
نانهخانم ئه‌وه‌شی بۆ باس ده‌كات كه له‌بیری نایه قاسملو له‌چله‌ی هاویندا له‌دایكبوه یان سه‌ره‌تای زستان، دوای به‌سه‌ربردنی 10 ساڵ له‌م ماڵه‌دا، به‌هۆی كاری حیزبی عه‌بدولڕه‌حمانه‌وه ده‌چنه ته‌ورێز، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌وه‌دا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و ساڵانه‌وه كاراكته‌رێكی گرنگ بوه كه شه‌وێكیان "نوره‌دینی كیا نوری" كه دواتر ده‌بێته سكرتێری حیزبی توده، به‌به‌رگی سه‌ربازییه‌وه خۆی ده‌كات بهماڵیانداو پاش ئه‌وه‌ش ته‌یموری به‌ختیار، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ساواك سه‌باره‌ت بهعهبدولڕهحمان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
به‌غداو ئه‌سپێ
دوای ئه‌وه لێناو دو كچه‌كه‌ی به‌قاچاغ به‌ره‌و كوردستانی عێراق ههڵدێنو سه‌ره‌تا له‌سلێمانی ده‌گیرسێنه‌وه، له‌وێشه‌وه بهجێبێكی شه‌قوشڕ ده‌برێن بۆ به‌غدا، هه‌شت مانگ لهچاوهڕوانیی وه‌رگرتنی ڤیزه‌دا له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ ئهسپێو كوێره‌وه‌ری به‌سه‌رده‌بات.
لێنا دیسان له‌به‌غدا بینینی ئه‌و ژن كڵۆڵو بێدهرهتانانه ئازاری ده‌دات كه كه‌متر له‌پیاو سه‌یر ده‌كرێن، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له‌م كۆمه‌ڵگه رۆژههڵاتیانهدا قه‌درو رێزی ئه‌و ژنانه‌ی كچیان ده‌بێت، بارته‌قای ئه‌و ژنانه نییه كه كوڕیان ده‌بێت. به‌بۆچونی لێنا، هه‌رچه‌نده عه‌بدولڕه‌حمان له‌وباره‌وه یه‌كێك له‌مرۆڤه دهگمهنو هه‌ڵكه‌وته‌كان بو، به‌ڵام بۆ رێزگرتن له‌پیاوه‌كانی دیكه، داوای لهلێنا ده‌كرد كه وه‌كو ژنێكی گوێڕایهڵو خاكه‌ڕا، واته ژنێكی موسوڵمان هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
تاڵه‌بانی.. میهرهبانو زۆربڵێ
ئه‌و رۆژگاره‌ی له‌به‌غدا لهحهشارگهیهكهوه بۆ حه‌شارگه‌یه‌كی تر ده‌چێت، لهحهشارگهیهكدا ناچار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سێ پیاوی گه‌نج بمێنێته‌وه كه یه‌كێكیان خوێندكاری بواری یاسا بو، زانكۆی بهحێهێشتبو، له‌ده‌ست پۆلیس رایكردبو، پیاوێكی میهرهبانو زۆربڵێ بو، ناوێكی خوازراوی هه‌بو، به‌ڵام ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بو.
هه‌ر كاتێك لێنا حه‌شارگه‌كه‌ی ده‌گۆڕی، ده‌بو ناوه‌كه‌شی بگۆڕێت، هه‌ر یه‌كه‌م شه‌وی گه‌یشتنی بهحهشارگه نوێیه‌كه‌ی، ئه‌و سێ پیاوه گه‌نجه ده‌كه‌ونه خۆیان ناوێكی خوازراو بۆ لێنا بدۆزنه‌وه. دواجار، جه‌لال بڕیاری كۆتایی ده‌داو ده‌ڵێ "ناوی تۆ نه‌سرینه". نه‌سرین ناوی گوڵێكی سپییه كه له‌شاخه‌كان ده‌ڕوێ، تا ئێستاش كورده‌كان به‌و ناوه‌وه ده‌یناسن.
مه‌لا مستهفاو عه‌بدولڕه‌حمان
ساڵی 1958، مه‌لا مسته‌فا له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه بۆ عێراق ماوه‌یه‌كی كورت له‌پراگ لاده‌دات‌و بۆ نانی ئێواره میوانی بنه‌ماڵه‌ی قاسملو ده‌بێت، له‌و میواندارییه‌دا مه‌لا مسته‌فا پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات عه‌بدولڕه‌حمان بگه‌ڕێته‌وه كوردستانی عێراق‌و درێژه به‌خه‌بات له‌دژی رژێمی شا بدات، ئه‌میش قبوڵی ده‌كات. جارێكی‌تر ژیان له‌به‌غدا به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌ساڵانی 1959و 1960 ده‌ستپێده‌كاته‌وه، لێنا له‌وه‌زاره‌تی نیشته‌جێ كردن له‌به‌غدا كاردهكاو دواتریش به‌هۆی كاری حیزبی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه جارێكی‌تر رودهكهنهوه پراگ.
لهپراگهوه بۆ به‌غداو پاریس
ساڵی 1968 له‌كاتێكدا بۆ خه‌باتكارانی كوردی رۆژهه‌ڵات ساڵێكی سهختو دژوار ده‌بێت، به‌هاری پراگیش له‌دوری 2000 كیلۆمه‌تر له‌كوردستان له‌ژێر پۆستاڵی سوپای په‌یمانی وارشۆ تێكده‌شكێنرێت. به‌شێك له‌لاپه‌ڕه هه‌ره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م كتێبه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌زمانی فه‌ره‌نسی له‌پاریس چاپكراوه، گێڕانه‌وه‌ی كاره‌ساتی تێكشكانی به‌هاری پراگه.
دوای ئه‌و كاره‌ساته، ئیتر لێناو عه‌بدولڕه‌حمان دڵیان له‌پراگ ههڵدهكهنرێو جارێكی‌تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، عه‌بدولڕه‌حمان له1970ه‌وه تا 1974 له‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كاردهكاتو هاوكاتیش به‌سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پراگ‌و له‌ساڵی 1976ه‌وه به‌هۆی گوشاری پۆلیسی نهێنی چیكوسلۆڤاكیاوه روده‌كه‌نه پاریس‌و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن، دو كچه‌كه‌شیان ده‌چنه سوید.
عهبدولڕهحمانو خومه‌ینی
ساڵی 1978 كه خومه‌ینی له‌عێراقه‌وه په‌ناده‌باته به‌ر پاریس‌و لهنۆڤل لو شاتو نیشته‌جێ ده‌بێت، لێنا سه‌ڕه‌رای تێبینی زۆری له‌سه‌ر خومه‌ینی، به‌ئوتومبێل هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌باته نۆڤل لو شاتو، له‌وێ لێنا لهئوتومبێلهكهیدا ده‌مێنێته‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كا، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیوایه گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر ده‌خایه‌نێت ده‌ست ده‌كا به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب، به‌ڵام هێنده نه‌با عه‌بدولڕه‌حمان بهتوڕهییهكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. كاتێك خومه‌ینی ناوی عه‌بدولڕه‌حمانی بیستبو، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتبوی "كێ رێیپێداوه بێته ژوره‌وه؟ من هیچ قسه‌یه‌كم نییه له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه بیكه‌م!" سه‌ره‌نجام عه‌بدولڕه‌حمانیان له‌وێ ده‌ركردبو. له‌به‌رئه‌وه زۆر توڕه‌و غه‌مگین بو.
به‌ڵام سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌و له‌مه‌به‌سته‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بۆوه، پاش چه‌ند رۆژ سه‌رله‌نوێ بیرۆكه‌ی دیداری ئایه‌توڵا خومه‌ینی ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ری، ئه‌مجاره‌شیان ده‌سكه‌وتێكی به‌رچاوتری له‌جاری پێش‌و نابێ.
عه‌بدولڕه‌حمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئێران‌دا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران‌و ده‌بێته كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو، سه‌ره‌نجام به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی ده‌فته‌ری سیاسی ده‌چنه لای خومه‌ینی، ئه‌ویش ئامۆژگارییان ده‌كا كه دوای قورئان بكه‌ون. خومه‌ینی رازی نابێت قاسملو ببێته ئه‌ندامی مه‌جلیسی خوبره‌گان كه بۆ داڕشتنی ده‌ستوری كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژێردرا بو، له‌كۆتایی به‌هاری 1979شدا بڕیاری كوشتنی دا.
جیابونه‌وه‌و مه‌رگ
لێنا دوای روخانی رژێمی شا ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان‌و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ تراژیدیا‌و كوێره‌وه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ژنه داماوه‌كانی وه‌ك جوان‌و ئامینه ده‌ژی، له‌و كاتانه‌دا هه‌ست بهخهمبارییهكی زیاتر ده‌كات كه عه‌بدولڕه‌حمانی هاوسه‌ری خۆی لێدور دهگرێتو هه‌مو كاتی خۆی بۆ كاری حیزبی ته‌رخان دهكاو لێنا بۆ ته‌نهایی به‌جێده‌هێڵێت، سه‌ره‌نجام لێنا ده‌گاته تینیو بڕیاری جیابونه‌وه دهداتو لێكتر جیاده‌بنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه پاریس.
دوای داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه، قاسملوش ده‌چێته‌وه پاریس، به‌ڵام به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی لێنا، "عه‌بدولڕه‌حمان له‌ئه‌وروپا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی نهدهپاراستو سه‌ره‌تاییترین رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستنی ره‌چاو نه‌ده‌كرد، ته‌نیا یه‌ك حیمایه‌ی هه‌بو كه ته‌نانه‌ت چه‌كیشی پێنه‌بو، زۆربه‌ی كاته‌كان بزر ده‌بو حیمایهكهشی به‌دواییدا ده‌گه‌ڕا، تا سه‌ره‌نجام له11ی ته‌موزی 1989دا به‌پێی خۆی به‌پیر مه‌رگه‌وه چو".
لێنا له‌شه‌هید عه‌بدولره‌حمان توڕه بو، له‌وه‌ی كه خۆی به‌كوشت داب‌و، به‌توندی لۆمه‌ی ده‌كرد.