دابەشکردنی نەوت لە ناحییەی بیارە و شارۆچکەی تەوێڵە دەستپێدەکات
  2020-11-30        

قائیمقامیەتی مەڵبەندی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی سێشەممە 1ـی کانونی یەکەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی ناحییەی بیارە و شارۆچکەی تەوێڵە دەستپێدەکات.

قائیمقامیەتی مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگه‌یاند، ئاگاداری دانیشتوانی ناوچەشاخاوییەکانی شارۆچکەی تەوێڵە و ناحییەی بیارە دەکەن کە سبەی سێشەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و پێویستی هاوڵاتیان بە دابەشکردنی نەوت، تائێستا حکومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی بۆ گەرەنتیکردنی نەوت بۆ هاوڵاتیان نەخستوەتەڕو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیش لەئێستادا پشتی بەستوە بەو بڕەنەوتەی لەبەغداوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم دەنێردرێت.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×