2019-12-23   2337     
خوێندنه‌وه‌ی: لوقمان غه‌فوور – ئه‌مریكا
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر رومكرده كتێبخانه‌ی گشتی شاری فارگۆ- ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا. له‌به‌رده‌م ئۆفیستی خواستنی كتێبخانه‌كه، گه‌نجێكی ئه‌مریكی كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه بوو. به‌رگه‌كه‌ی سه‌رنجی راكێشام كه دوو ژنه تێكۆشه‌ری یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) ی له‌سه‌ر بوو. گه‌نجه‌كه كتێبه‌كه‌ی ده‌گێڕایه‌وه چونكه له خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بوو بوو. كه گه‌ڕاندییه‌وه بۆ كتێبخانه به كارمهندهكهم وت، ئه‌و كتێبه‌م بۆ خواستن ئه‌وێت، تكایه!
لهگهنجهكهم پرسی ئه‌م كتێبه چۆن بوو به‌لاته‌وه و باسی چی كرد. وتی: "هه‌سته‌كه‌م ژنانی رۆژئاوا پێش ژنانی ئه‌مریكا كه‌وتوون. به‌راستی چێژم له كتێبه‌كه وه‌رگرت!". دوو ده‌قیقه له‌سه‌ر كتێبه‌كه دوا!
كتێبی (شۆڕش له رۆژاڤا: خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتی و ئازادی ژنان له كوردستانی سوریا)، هه‌قیقه‌تی خه‌باتگێڕانی رۆژئاوامان پیشانده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئازار و ناڵه و توندوتیژییه‌ی له سوریا هه‌یه، هیچ مه‌عقولیه‌تی تیا نییه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ن بێ ره‌حمانه له دووره‌وه سه‌یری بكه‌ن و بێده‌نگیشی لێههڵبژێرن.
كتێبه‌كه قسه له‌سه‌ر چیرۆكی ئه‌زموونی گه‌شه‌سه‌ندووی رۆژئاوا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌ی كۆنفدرالییهكی دیموكراتی، دیموكراتییه‌تێكی رێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌توندی دژی كه‌پیتالیزم و پابه‌نده به به‌دیهێنانی مافی یه‌كسانی ژن، له‌هه‌مانكاتدا ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
سیستمه‌كه پشت به بیرۆكه‌ی سه‌ركرده‌ی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ركراو عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ده‌به‌ستێت. به‌پێی ئه‌م كتێبه، سیستمی رۆژئاوا بنیاتنراوه له‌سه‌ر: كاریگه‌ری به‌شداری یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز، په‌یكه‌ری دیموكراتی له‌ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، دووربینی له سیاسه‌تی ژینگه‌یی و رێگه‌نه‌دانی مانه‌وه‌ی داعش و ئیسلامی توندره‌وی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی توند له‌ناوچه‌كه.
له‌مانگی مه‌ی ،2014 سێ چالاكوانی خه‌باتگێڕی كوردستان، بڕیار ده‌ده‌ن له ئه‌ڵمانیا و توركیا-وه سه‌ردانی رۆژئاڤا بكه‌ن. یه‌ك له‌وانه مایكل ناب ده‌ڵێت:"ویستمان بیبینین تا به‌پراكتیكی فێربین". " بۆ تێگه‌یشتن له ته‌نگژه و به‌دواداچوونی ئهستهنگییهكانی سیستمی رۆژئاڤا. چونكه ئه‌توانین به‌م رێگه‌یه زیاتر دنیا تێبگه‌یه‌نین له پرۆژه‌ی شۆڕشی رۆژئاوا" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"به‌هۆی توانای زمانه‌وانیمان و په‌یوه‌ندیی و مه‌عریفه فراوانهكانمان به بزووتنهوهكهوه، ئه‌توانین كاری پراكتیكی و چاوپێكه‌وتنی زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ین بۆ پرۆژه‌كه". دوای گه‌ڕانه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تێبینییه‌كانیان، توانیان به هاوكاری خاتوو جانیت بیل له كتێبێكدا به زمانی ئینگلیزی به چاپی بگه‌یه‌نین.
كتێبه‌كه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی تێروتهواوه له سه‌ر پێشكه‌وتنه دیموكراتییه‌كانی رۆژئاوا كه به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه و به‌و په‌ڕی هیواوه پیشانمانده‌دات چیرۆكی شه‌رێكی نه‌زانراو و نه‌بیستراو له پێناو ئازادی راسته‌قینه له رۆژه تاریكه‌كاندا. خوێندنه‌وه‌ی پێویسته چونكه به‌راستی پێویسته بزانرێت له‌و ماوه‌یه‌دا چی گوزه‌راوه له رۆژئاوا و به‌تایبه‌تی له‌و شوێنه‌دا كه میدیا نه‌یتوانیوه روماڵی راسته‌قینه‌ی بكات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپی هه‌وڵی توركیا و هه‌رێمی كوردستان (نووسه‌ران به كورده‌كانی عیراق ناویان بردووه) له‌سه‌ر شكستپێهێنانی ئه‌زموونه‌كه پیشانده‌ده‌ن.
كتێبه‌كه 340 لاپه‌ڕه‌یه، پێشه‌كی كتێبه‌كه باسی كورد ده‌كات كه له دێرزه‌مانه‌وه له‌سه‌رده‌ستی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و له دوای روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه پارچه پارچه كراون به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت. گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژووییه.
من تێبینییه‌كم له‌سه‌ر نوسینه‌كه له‌لادروستبوو، له‌لاپه‌ڕه 184 ی كتێبه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی كورتی دوای شوڕش هه‌وڵدراوه خوێندن به زمانی كوردی بێت، به‌ڵام رۆنه‌چووه ناو بابه‌ته‌كه و رونینه‌كردۆته‌وه ده‌باره‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ناوچه چۆن توانیویانه به زمانی كوردی بخوێنن.
به‌شی زۆری كتێبه‌كه پشتی به‌ستووه به تێبینییه شه‌خسییه‌كان له رێگه‌ی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه چنگیان كه‌وتووه، به‌هۆی ئه‌و ئابلوقه تونده‌ی توركیا سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كه كه ئاسته‌نگ بووه گه‌یشتن به رۆژاڤا. هه‌روه‌ها به‌كه‌ڵكه بۆ سوودوه‌رگرتن له مێژووی ئه‌مدوایه‌ی سیاسه‌تی سوریا، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چۆن ناوچه‌كه له سوریای سه‌رده‌می رژێمی ئه‌سه‌د-ی داپڵۆسێنه‌ره‌وه گۆڕاوه بۆ لیبرالیزمی نوێ، له‌سه‌رده‌ستی سه‌ركرده كورده‌كانی رۆژئاوا.
هه‌روه‌ها تێبینی نووسه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه ئیسلامییه‌كان چۆن باڵیان كێشا به‌سه‌ر راپه‌ڕین و شوڕشی سوریا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و عه‌ره‌بستانی سعودیه. كه بۆته هۆی ململانێی توند له‌نێوان كورده چه‌په‌كان و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانیان كه به‌شێكی گه‌وره‌یه له‌و وێنه ئاڵۆزه‌ی سوریا.
به‌پێی كتێبه‌كه سیستمی رۆژاڤا ئه‌نتی – ناسیونالیستییه یاخود به‌شێوه‌یه‌ك پۆست ناسیونالیستییه. له‌كاتێكدا كورد دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵام شوڕشی رۆژاڤا ئامانجی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی روخێنه‌ره نه‌ك دروستكه‌ر. له‌بری ئه‌مه قوڵبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆیان له سیستمی دیموكراتی جێبه‌جێكردووه و بۆ ئه‌مه‌ش پشتیان به‌ستووه به سیستمی كۆنفیدرالی. هه‌روه‌ها چالاكی ئابوریان پشتده‌به‌ستێت به كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا خۆی كه پلانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌می ناوخۆیی و هاوكارییه مادییه نێوخۆییه‌كان، داناوه.
شۆڕشێكی ته‌واو فیمینستییه، له هه‌موو ئاسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ژن رۆڵی باڵا له بواری سه‌ربازیی و ئابوریی و كارگێڕی-دا ده‌گێڕێت. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كهنزهرڤاتیڤ و پیاوسالاردا پیاده‌كردنی ئه‌مه ئه‌سته‌مه كه هێشتا كوشتنی ژن و فره‌ژنی وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه.
مایكل ناب- مێژووی نووسی دیموكراتییه‌تی لیبرالی و ئێرجان ئهیبۆگا- ئه‌ندازیاری ژینگه و چالاكوان و ئانجا فلاچ - ئیتنیزان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی رۆژبان له له هامبۆرگ -ی ئه‌ڵمانیا. نه‌ك هه‌ر نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ن له رووی تیۆرییه‌وه به‌ڵكو خۆیان به‌شێكن له‌بنیاتنانی شۆڕشه‌كه و به‌رگرییان لێكردووه. هه‌رچی جانیت بیل كاری رێكخستن و وه‌رگێرانی به‌شێك له ده‌قه‌كانی له ئه‌ڵمانییه‌وه گرتۆته ئه‌ستۆ كه یه‌كێكه له دۆسته‌كانی رۆژئاڤا و چه‌ند مانگ جارێك سه‌ردانی رۆژئاوای كردووه.
ئانجا فلاچ زیاتر به شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی به رۆڵی ژن داوه له شۆڕشی رۆژاڤا، چونكه خۆی ماوه‌یه‌كی زۆر له قه‌ندیل به‌شداری خه‌باتی چه‌كداری كردووه. و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری شه‌ڕی كۆبانی كردووه ساڵی 2014.
بیرم بێت ئه‌م كتێبه كاتی خۆی وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی فارسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئانیا فلاتش یه‌كێك له نووسه‌رانی كتێبه‌كه له‌تویته‌ر ره‌خنه‌ی له‌وه گرت كه كتێبه‌كه زۆر په‌ره‌گرافی لێ لادراوه یان لێپهڕێندراوه و له هه‌ندێك شوێنیش تێكدراوه. به‌هه‌ر حاڵ هه‌ر باشه بوونی به زمانی فارسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵنیا نیم كه تائێستا له زمانی ئینگلیزییه‌وه كرابێت به كوردی.