نێچيرڤان بارزانى بە مەبەستی به‌شداريکردن لە ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایيكردن له پاپای ڤاتیکان، سەردانی ئیتاڵیا ده‌كات.
ئاوێنە: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداری له ڕێوره‌سمى ماڵئاواييكردن له پاپاى ڤاتيكان، به‌ره‌و ڕۆمای پايته‌ختى ئيتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
ڕوونیشیکردەوە نێچيرڤان بارزانى که له هه‌مان کاتدا نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش ده‌کات و سبه‌ینێ شه‌ممه له ڤاتيكان له ڕێوڕه‌سمى فه‌رميى ماڵئاواييكردن له پاپا فره‌نسيس به‌شدار ده‌بێت كه له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه، به‌شداريى تێدا ده‌کرێت.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.